كه‌عبی به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 73 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی… پیرۆزبایی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16 ئاب 2019، بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 73 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌.
به‌ڕێزی‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و یاده‌ ببێته‌ پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی عیراق و ئه‌زمونه‌ دیموكراتیه‌كه‌ی‌ و هاوكاریكردن له‌ نێوان هه‌مولایه‌كدا بۆ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ و چه‌سپاندنی دادوه‌ری‌ و باشتركردنی بژێوی‌ ژیان و چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ و ئارامی بۆ هه‌مو عیراقیه‌كان.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
16/8/2019