لە پێشوازی میوان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە .. د.بەشیر دووپات لەسەر یەكخستنی گوتاری ئایینی وكولتووری لێبووردەیی وپێكەوەژیان دەكاتەوە
لە پێشوازی میوان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
د.بەشیر دووپات لەسەر یەكخستنی گوتاری ئایینی وكولتووری لێبووردەیی وپێكەوەژیان دەكاتەوە
_____
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ولەرۆژانی جەزند دا، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نووسینگەی خۆی لە هەولێر پێشوازی لە میوانان كرد كە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێزیان كردبوو.
د.بەشیر لەرۆژانی جەژن دا پێشوازی لەژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی وئیداری وكۆمەڵایەتی وشێخ وگەورە پیاوانی هۆز وعەشیرەتەكانی كوردستان وعیراق وجەماوەری شاری هەولێر ونەینەوا وشاندێكی ئاوارەكان لەهەولێر كرد.
میوانان بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستنی د.بەشیر كرد ولەخوای گەورە داواكا بوون ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی بۆ عیراق بەگشتی وهەرێمی كوردستان بەتایبەتی ووڵات بەسەقامگێری وپێشكەوتن شاد ببێت وهەموو گەلانی موسڵمان لەخۆشی وئارامی دا بژین.
لەمیانەی ئەم دیدارانەدا كە لە كەشێكی برایانەدا بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان وپارێزگای نەینەوا وقەزای شنگال وهەموو عیراق بەگشتی وبارودۆخی ئاوارەكان لەنێو شار وكامپەكان كرا وجەخت لەسەر گرنگی یەكخستنی گوتاری ئایینی ونیشتیمانی ونەهێشتنی توندوتیژی وبڵاوكردنەوەی كولتووری پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتەكانی عیراق كرایەوە وباس لە گرنگی هاوكاری وهەماهەنگی لەنێوان هاووڵاتیان ودەزگاكانی ئاسایش ودەزگا خزمەتگوزاریەكان كرا بۆ چەسپاندنی كایەكانی ئاسایش وسەقامگیری بۆ بونیادنانی وڵات وبەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
هەولێر 13 ی ئابی 2019

