د.بەشیر داوا لەهێزە عیراقیەكان دەكات ئارامی رۆژانی جەژن بپارێزن
ئەمڕۆ 10/8/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی عیراق وموسڵمانانی هەرێمی كوردستان وجیهان كرد، وهیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی وارامی وسەقامگیری بەردەوام بۆ هەموو لایەك لەسەرانسەری وڵات.
د.بەشیر لە بەیاننامەیەك دا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێزیانەوە بڵاو كرایەوە، داوای لەهێز ودەزگا ئەمنیەكانی عیراق كرد لە هەردوو وەزارەتی بەرگری وناوخۆ كار بۆ پاراستنی ئارامی رۆژانی جەژن بكەن لەهەموو پارێزگاكانی عیراق وگیان وماڵی هاووڵاتیان بپارێزن.
هاوكات هیوای خواست وڵات هەمیشە سەقامگیر بێت وگەلی عیراقیش بەسەربەرزی وكامەرانی بژیت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
شەمە 10/8/2019

