كه‌عبی: تاوانی ئه‌نفال ڕۆژێكی ڕه‌شه له لیستی تاوانه‌كانی به‌عسی تاوانباردا و به‌ڵگه‌یه‌كی رونه بۆ سوكایه‌تی كردنی به خوێنی میلله‌ت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له لێدوانێكیدا دوپاتیكرده‌وه كه تاوانی ئه‌نفال ڕۆژێكی ڕه‌شه له لیستی تاوانه‌كانی به‌عسی تاوانباردا و یه‌كێكه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی میلله‌ت له ساڵی 1988 و به‌ڵگه‌یه‌كی رونه بۆ سوكایه‌تی كردنی به خوێنی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل له باكور تا باشوری وڵات.
كه‌عبی گوتیشی كه تاوانی ئه‌نفال هه‌رگیز له مێژوی هاوچه‌رخی عیراقدا ناسڕێته‌وه و ڕۆژێكی ڕه‌شه له لیستی تاوانه‌كانی به‌عسدا.
له كۆتاییدا كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانیان دوپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/8/2019

