ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی وه‌رزشی عیراقی بۆ یاری موای تای و پاڵه‌وان عه‌لی كنانی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1/8/2019 له نوسینگه‌ی خۆی و به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به‌ڕێز عه‌باس علێوی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، پێشوازی كرد له شاندی وه‌رزشی عیراقی بۆ یاری (موای تای) به‌شدار له پاڵه‌وانێتی جیهان له بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند، كه چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا گرنگترینیان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاریزان “عه‌لی كنانی” بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاریزانی ئیسرائیلی له قۆناغی كۆتاییدا و كشانه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كه، سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی میدالیای زیوی له‌لایه‌ن یاریزان موسته‌فا تكریتیه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شانده‌كه كرد بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له خوله‌كه‌دا وگوتی كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاریزان كنانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاریزانی ئیسرائیلی په‌یامێكی پڕ واتابو بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه گه‌لی عیراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی وه‌رزشی له گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی بچه‌سپێنێت.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌مو هه‌وڵ و كارێك كه ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌زگاكانی وه‌رزشی، له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا‌و دامه‌زراندنی یاریگاكان و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی و هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ وڵاتاندا بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌و سه‌ربازگه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/8/2019

