به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی دارایی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به ئاماده‌بونی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ده‌به‌ستێت
به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/7/2019 هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و نه‌وت و وزه په‌رله‌مان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌ست بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی نێردراو له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و سه‌لاح نوری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ئاماده‌یبون، دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و داهاتی دارایی فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ به تێر‌و ته‌سه‌لی تاوتوێ كرا.
هه‌مولایه‌كی به‌شداربو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبون به بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی وڵات و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنی میكانیزمێكی گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی و چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
31/3/2019

