كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌ئاماده‌بونی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/7/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌بود عیساوی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق كرا، كه دابه‌ش ده‌بن بۆ به‌رنامه‌ی خێرا كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌خایه‌نێت و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و چه‌ندین كه‌رت و بوار ده‌گرێته‌وه له‌وانه پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان له تیرۆریستانی داعش و گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌یی و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی هه‌ژاری و بێكاری.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه نه‌هێشتنی توندڕه‌وی و دمارگیری مه‌زهه‌بی وبه‌هێزكردنی خۆشه‌ویستی وڵات و پێكه‌وه‌ژیان و بنیاتنانی تاك ده‌بێته یه‌كێك له ئامانجه‌كانی داهاتومان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی گوتی كه چه‌ند هه‌وڵێكی په‌رله‌مانی له ئارادایه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیژنه‌ی پیكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بۆ لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، به‌هۆی گرنگی كاره‌كانی و پێویستی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌بونی لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆسیه گرنگه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/7/2019

