سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری دەرەوەی كوەیت دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە شێخ سەباح خالید حەمەد سوباح جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی كوەیت.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و كوەیتی كرد لەگەڵ گەشەپێدانی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بەوەش كرد كە قوڵایی ئەو پەیوەندییە رەنگدانەوەی ئیجابی لەسەرجەم بوارەكاندا دەبێت و ئەمرۆش عێراق پەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەك ئاماژەی بە رۆڵی كوەیتیش كرد لە پشتیوانییەكانی بۆ عێراق لەناوەندە نێودەوڵەتییەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی هەوڵی دیلبۆماتی كوەیتیشی كرد لە بانگەشە بۆ وڵاتانی كۆمەكبەخش تا پابەندبن بە بەڵێنەكانیان كە لە كۆنگرەی كوەیت بڕیاریان لەبارەوە دراوە بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق، دواشی كرد وەبەرهێنانی كوەیت لەسەرجەم پارێزگاكان فراوان بكرێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەروەی كوەیت رایگەیاند گەشەپێدانی پەیوەندی دیبلۆماتی پەرلەمانی لە نێوان عێراق و كوەیت عاملێكی ئیجابی دەبێت بۆ زیاتر لێكنزیكبوونەوەی نێوانیان.
ئەو وەزیرەی كوەیت ئاماژەی بەوەش كرد كە هەردوو وڵات كاردەكەن بۆ كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، ئامادەییشی نیشاندا بۆ بەستنی دیدارێك لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێ كردنی بواری دیبلۆماتی پەرلەمانی كە پێشكەوتنی زیاتر بەدیبهێنێت ڕووەو بنیاتنانی پەیوەندییەكی پێشكەوتوو لە نێوان هەردوو وڵات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تەموز 2019

