سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوتا كوەیەتییەكەی كۆبوونەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ دووشەممە، بەفەرمی لەگەڵ مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی بە ئامادەبوونی بەرێز مەروان غانم سەرۆكی سندوقی بوژانەوەی كوەیت و بەرێوەبەری ئیدارەی پرۆسەكان كۆبوونەوە.
لە سەرەتای كۆبونەوەكە بەرێزیان سوپاسی دەوڵەتی كوەیتی كرد ئەو پێشوازییەی لێیانكراوە، پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ هەڵوێستی كوەیت و شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە پشتیوانییان بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان.
لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لەنێوان كوەیت و عێراق كرا لەسەرجەم بوارەكان بە تایبەت پەرلەمانی و ئابوری و ئەوەی پەیوەندی بە ئەنجامەكانی كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان هەیە بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی كاڵا و هاتووچۆی بازرگانەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند عێراق ئینسجامێكی گەورە بەخۆوە دەبینێت لەنێوان سێ سەرۆكایەتییەكە و هەماهەنگی باڵای هەیە لەگەڵ پەرۆشی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە نێویشیاندا كوەیت بەشێوەیەكی جدیش كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا و دراوسێ دەكات و سەروەری هەردوو وڵات دەپارێزێت، پێزانینی خۆشی نیشاندا لەبەرامبەر بەشداربوونی كوەیت لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و هەڵوێستی سەبارەت بە پرسە عەرەبی و ئیسلامی و پشتیوانییەكانی بۆ عێراق.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە كە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە كاربكرێت بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی ڕوون بۆ كاراكردنی گۆڕینی ئەوپارانە بە پرۆژە و دەستكردن بە جێبەجێ كردنیان.
لای خۆیەوە بەرێز مەرزوق غانم پێشوازی لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری كرد بۆ ئەو سەردانە و ئاماژەی بەوە كرد سەردانی ئەم دواییەی هەردوولا بوەتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە شێوەیەكی گەورە و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات هەروەها هەماهەنگی گەورە لە نێوان هەردوو پەرلەمان لە ئارادایە لەسەرجەم ناوەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و رەنگدانەوەی ئیجابی لەسەر هەڵوێستەكانی هەردوو وڵات هەبوو و سەركەوتن لە زۆرێك لە ناوەندەكان بەدیهاتووە.
غانم پەرۆشی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری كوەیتی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی عێراق و سەقامگیری كە دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەكە و كوەیت و وتیشی بۆ تەواوكاری كۆنگرەی كوەیت و دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق ئەمیری كوەیت دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانانی ڕاسپاردووە لە كوەیت پەلەبكرێت لە رەوانەكردنی ئەو پارانەی لە كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش تەرخانكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان لەسەر زەمینی واقیع.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تەموز 2019