سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەمیری كوەیت دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری كوەیت؛ بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانەی تەرخانكراوە بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان سڵاوی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری گەیاندە گەل و حكومەتی كوەیت و پەرۆشی عێراقیشی نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەسەرجەم بوارەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی كوەیت و ئەمیری كوەیتی بەرز نرخاند لە پشتیوانییەكانی بۆ عێراق لە كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبخەش و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە كە دەبێتە پشتیوانی لە حكومەتی عێراق بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان.
بەرێزیان راشیگەیاند: ئێمە هاتوین بۆ كوەیت لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە دۆسیەی تایبەت بە پرۆژەكانی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەو پارانەی لە كۆنگرەی كوەیت تەرخانكراوە بەتایبەت ئەوەی تایبەتە بە بواری تەندروستی و پەروەردە و دواشی كرد لیژنەیەكی هاوبەش تەرخان بكرێت بۆ لێكۆڵینەوە و دەستكردن بە جێبەجێ كردنی.
بەرێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەكانیش پێشنیارێكیان خستەڕوو بۆ ئەو پرۆژانەی كە پارێزگاكان پێویستیانە و پەیوەندیدارە بە خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابوری بە تایبەت شارە ڕزگاركراوەن لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
لای خۆیەوە شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری كوەیت لە میانی دیدارەكە كە جێنشین شێخ نەواف ئەحمەد سەباح ئامادەیبوو رایگەیاند: هەردەم ئامادەن بۆ هاوكاریكردنی عێراق و پشتیوانیكردنی هاوشێوەی ساڵانی روبەروبونەوەی تیرۆر، وتیشی كوەیت هەموو توانای دەخاتەگەڕ بۆ پابەندبوون بە ئیلتزاماتەكانی كە لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتانی كۆمەكبەخش بڕیاری لە بارەوەدراوە، و هانی وڵاتانیش دەدات بۆ جێبەجێكردنی پابەندبونەكانیان و خوازیاری زیاتری سەقامگیری و پێشكەوتنیشە بۆ حكومەت و گەلی عێراق.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 تەموز 2019

