د.بەشیر حەداد دووپات لەسەر پاڵپشتیكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی خۆماڵی دەكاتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەمە 25/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی كشتوكاڵ وئاودێری وئەهواڕی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد كە لەبارەگای لیژنە بەئامادەبوونی سەرۆك وئەندامانی ئەم لیژنەیە گری درا.
لەم دیدارەدا باس لە پێویستی گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵی كرایەوە وەكو كایەیەكی سەرەكی پرۆسەی كاراكردنی ئابووری نیشتیمانی وگەیشتن بە ئاستێكی پێشكەوتوو لەم كەرتەدا، هەروەها باس لە چوارچێوە یاساییەكان كرا لەبارەی پرۆژە یاسای هەومواركردنی یەكەمی یاسای دەستبەسەرداگرتنی كشتوكاڵی ژمارە 76 بۆ ساڵی 2012 .
د.بەشیر جەختی لەسەر گرنگیدان بە بەرهەمی كتشوكاڵی خۆماڵی وبەروبوومی نیشتیمانی كردەوە وپاڵپشتیكردنی جوتیاران كردەوە بە پێدانی دەرمان وچارەسەری پێویست بۆ لابردنی مێش ومەگەز وبەخشینی پێداویستیەكانی دیكەی كشتوكاڵ وبەنرخێكی هەرزان وگونجاو وپاڵپشتیكراو لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ هاندانی جوتیاران بۆ بەردەوامبوون لەكاری كشتوكاڵی،ئاماژەی بەگرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی وهاوكاری كردەوە لەنێوان ئەنجوومەنی نوێنەران وپەرلەمانی كوردستان كردەوە بەگرتنەبەری هەموو ئاكارە یاساییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ رێگەگرتن لە هاتنی كاڵای دەوڵەتانی دیكە بەشێوەی نایاسایی ولەڕێگە نافەرمیەكان دا ، داوای لە حكومەتی فیدراڵیش كرد پەلە بكات لە خەرجكردنی هەموو شایستە داراییەكانی ساڵانی ڕابردوو بۆ هەموو پارێزگاكانی عیراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
پێنج شەمە 25 ی تــەموزی 2019