د.بەشیر حەداد دووپات لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان دەكاتەوە
ئەمڕۆ دووشەمە 22/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەبەغدا پێشوازی لەخاتوو ئەمەل كەباشی فەرەج وخاتوو غەیاس عەلی ئەندامانی رێكخراوی تۆڕی ئافرەتانی عیراقی كرد.
لەم دیدارەدا قسەوباس لەبارەی كاراكردنی رۆڵی ئافرەت لەژیانی گشتی ویەكسانی لەنێوان ئافرەت وپیاوان لەنێو دام ودەزگاكانی دەوڵەت ورێكخراوە مەدەنیەكان، تیشكیش خرایە سەر پرسی ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان ورێوشوێنەكانی دەرچواندنی ئەم یاسایە.
د.بەشیر دووپاتی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی سیمینار و وۆرك شۆپی تایبەت بۆ ناساندنی ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان كردەوە جەختیشی لەسەر پێویستی تۆماركردنی هەموو تێبینیەكانی لایەنی پەیوەندیدار كردەوە لەهەموو چینەكانی كۆمەڵگە لەگەڵ ڕەچاوكردنی تایبەتمەندی ئافرەت لەكۆمەڵگەی عیراقی وپاراستنی بەها كۆمەڵایەتیەكان، ئاماژەیشی بە گرنگی بەشداری ئافرەت كردەوە لە دروستكردنی بڕیار وداڕشتنی بڕیارەكان وپاڵپشتی چینی ئافرەتان لەكاری سیاسی بەپێی تواناكانی خۆی بۆ پێشخستنی كۆمەڵگا وپێشكەوتنی زانستی ئەم كۆمەڵگایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
22 ی تـــــــەموزی 2019

