سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەك ئەكادیمی و لاوانی پارێزگای ئەنبار دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوزای كرد لە ژمارەیەك لە كەسایەتی و ئەكادیمی و لاوانی ناوچەكانی سەقلاویە و شامیە و خالیدیەی پارێزگای ئەنبار بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار یەحیا محەمەدی.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە فراوانكردنی دەرفەتی بەشداری لاوان لە ۆرك شۆپ و پرۆگرامی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە پارێزگای ئەنبار لە چوارچێوەی پرۆسەی دوبارە ئاوەدانكردنەوە و چارەسەركردنی كەمی خزمەتگوزاری و بۆچوونە مەیدانییەكان بۆ گەشەپێدانیان.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان ڕایگەیاند گەشەپێدانی خزمەتگوزاری دەبێت گشتگیربێت لە سەنتەری شار و قەزاكان هاوشێوەبێت خزمەتگوزاریش پێشكەش بە سەرجەم عێراقییەكان بكرێت بە بێ جیاوازی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش كرد كە پارێزگای ئەنبار دوای سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەردەم لە ئەولەویەتی حكومەت و دامەزراوەكانی جێبەجێكردندابووە، قۆناغی ئێستاش پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەك هەیە بۆ بەرەوپێش بردنی پرۆسەی دوبارە ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 تەموز 2019