جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له نه‌قیبی پزیشكانی فیته‌رنه‌ری د. سه‌میره له‌تیف و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 15/7/2019 پێشوازیكرد له نه‌قیبی پزیشكانی فیته‌رنه‌ری د. سه‌میره له‌تیف و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری توێژی پزیشكانی فیته‌رنه‌ری كرا‌و دكتۆره سه‌میره رونیكرده‌وه كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار پزیشكی فیته‌رنه‌ری دوای ده‌رچونیان هه‌لی كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر یاسا ده‌ركراوه‌كانی تایبه‌ت به ڕێكخستنی كاری ئه‌و توێژه، له‌وانه یاسای گونده هاوچه‌رخه‌كان و یاسای هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی پزیشكی فیته‌رنه‌ری ویاسای لقه‌كانی كشتوكاڵی، سه‌ره‌ڕای باسكردنی پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی‌ی بۆ دابینكردنی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌تداو سود گه‌یاندن به ئابوری نشتیمانی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/7/2019

