له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیالا.. كه‌عبی: ڕێگه‌ناده‌ین دوباره تائیفه‌گه‌ری بگه‌ڕێته‌وه و پێویسته هه‌مولایه‌ك هاوكاربن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی پارێزگاكه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/7/2019 به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران جه‌واد حه‌مدان و بورهان مه‌عموری و عه‌لا روبه‌یعی و غه‌یدا هه‌وازن شمه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له دیوانی پارێزگای دیالا له‌گه‌ڵ پارێزگاری دیالا به‌ڕێز موسه‌نا تمیمی و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی حكومه‌تی ناوخۆیی و سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان و به‌رپرسانی لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن.
به‌ڕێز كه‌عبی هۆشداریدا له‌مه‌ترسی ڕێگه‌دان به‌و كه‌س و بیرۆكانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئارامی و سه‌قامگیری پارێزگاكه تێك بده‌ن و دوپاتیكرده‌وه كه عیراقیه‌كان ڕێگه‌ناده‌ن دوباره تائیفه‌گه‌ری بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له هێزه سیاسیه‌كانی دیالا كرد واز له ناكۆكی بێنن و یه‌كده‌ست بن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی پارێزگاكه و هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایش بكه‌ن بۆ سه‌پاندنی یاسا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیالا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/7/2019

