سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند دیدارێكی جیاجیادا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەچەند دیدارێكی جیاجیادا پێشوازی كرد لەهەریەك لەبەرێزان یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ و دادوەر حەمید نوری سەرۆكی لیژنەی قەرەبووكردنەوەی ناوەندی و ئەندازیار سەیف سەمیر سەرپەرشتیاری پرۆژەكانی سەڵاحەدین لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە و ئەندازیار محەمەد مەسعودی بەرێوەبەری بەشی ئەندازیاری و مەحمود عەبدول ساحب بەرێوەبەری گشتی ئاو لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
بەرێزیان بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەن و پارێزگار و بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی شارە رزگاركراوەكانی كرد لەگەڵ كێشەو بەربەستەكانی بەردەمیان و بارودۆخی ئاوارەكان و گرنگی یەكلاییكردنەوەی دۆسیەكانیان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی گەڕانەوەی میلاكی دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆی كرد لەپارێزگا ڕزگاركراوەكان بۆ پێش ساڵی 2014 بە پیشت بەستن بە مادەكانی بودجەی گشتی ئەمساڵ و لەگەڵ ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لای خۆیانەوە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدینیش ئێش و ئازارەكانی هاوڵاتیانیان لەبازگە ئەمنیەكان خستەڕوو بەهۆی یەكنەخستنی زانیارییەكان و گرنگی یەكخستنی فەرماندە ئەمنییەكان.
وەزیری ناوخۆش ڕایگەیاند وەزارەتەكەی دەستی كردووە بە یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی گەڕانەوەی میلاكی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەڵێنیدا بۆ كاركردن بەمەبەستی پاراستنی بارودۆخی ئەمنی و فراوانكردنی خزمەتگوزاری وەزارەت لەسەرجەم قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكە.
لەلایەكی ترەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ دادوەر حەمید نوری سەرۆكی لیژنەی قەرەبووكردنەوەی ناوەندی تاوتوێی هەوڵەكانی ئەو لیژنەیەی كرد لەو پارێزگایە و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی دانانی میكانیزمی نوێ بەمەبەستی پەلەكردن لە كارەكانیان و تەواوكردنی زۆرترین ژمارەی مامەڵەكان بۆ زامنكردنی مافی هاوڵاتییە زیانلێكەوتووەكان.
لەگەڵ ئەندازیار سەیف سەمیر سەرپەرشتیاری پرۆژەكانی سەڵاحەدین لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە و ئەندازیار محەمەد مەسعودی بەرێوەبەری بەشی ئەندازیارییش گفوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی پەلەكردن لە میكانیزمی گرێبەستەكان بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكان بە جۆرێك پێچەوانەی سیستمی گرێبەستە حكومییەكان نەبن.
لەگەڵ مەحمود عەبدول ساحب بەرێوەبەری گشتی ئاو لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنیش تاوتوێی كێشەی ژمارەیەك لە قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكە كرا لە نێویاندا بێجی و سینیە سەبارەت بە دۆسیەی ئاو و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنیان بە زوترین كات لە چوارچێوەی تەرخانكردنی پارە لە بودجەی ئەمساڵدا.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تەموز 2019

