د.بەشیر حەداد سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوونی دواكەوتنی دروستكردنی قوتابخانەكانی ده‌كات

ئەمڕۆ سێ شەمە 9/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بارەگای لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوونی دواكەوتنی دروستكردنی قوتابخانەكان كرد.

لەم كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكانی یاسایی و دەستپاكی و پەروەردە ئامادەی بوون،باس لە میكانیزمەكانی یەكلاییكردنەوەی گرفتی دروستكردنی قوتابخانەكان و هۆكارەكانی وەستاندنی ئەم پرۆژانە لەلایەن كۆمپانیا جێبەجێكارەكانەوە و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و دەركردنی ڕاسپاردەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی كار و تەواوكردنی هەموو پرۆژە وەستاوەكان و گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران.

د.بەشیر دووپاتی لەسەر بەدواداچوونی ئەم دۆسێیە گرنگە كردەوە كە پەیوەستە بەدروستكردنی قوتابخانە لەبەغدا و پارێزگاكانی دیكە لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی ڕاسپاردەكانی لیژنە پەرلەمانیەكان كە لەساڵی 2011ـەوە پێكهاتوون و دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی ئەم دواكەوتنە و پێداچوونەوە بەگرێبەستەكان و سزادانی سەرپێچیكاران لەڕێگەی دادگاكان و دەستەی دەستپاكی و چاودێری دارایی و لایەنی دیكەی پەیوەندیدار،ئاماژەی بۆ پێویستی هەبوونی ڕووپێوێكی مەیدانی كرد بۆ چەسپاندنی ڕێژەی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی پێشوو و بەدواداچوونی كارەكانی لیژنە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی دەرماڵە داراییەكان كە لەیاسای بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە بۆ دروستكردنی قوتابخانەی تازە، هەروەها بڕیاردرا ئەندامانی لیژنەكە دەست بە كاری چاودێری و بەدواداچوونی خۆیان بكەن لەگەڵ وەزارەتەكان بۆ وەرگرتنی ڕێ و شوێنی پێویست لەم بارەیەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
9 ی تـەموزی 2019