ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی خۆی بۆ یه‌ك مانگ درێژ ده‌كاته‌وه و كۆتایی دێنێت به‌خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا و تاوتوێی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی 2019 ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/7/2019 له سییه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا له‌وانه پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 و وه‌رزی یاسادانانی خۆی بۆ یه‌ك مانگ درێژكرده‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2019.
دواتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا وه‌رزی یاسادانانی ئێستای خۆی بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای كچانی ئێزیدی ڕزگاربو له ده‌ستی داعش ته‌واوكرد، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مافی ڕه‌وایان و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ زه‌وییه وشكه‌كان ته‌واوكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراكی وڵأتانی ئه‌ندام وڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كه‌مبونی خۆراك.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای چاودێری كشتوكاڵی ژماره (76)ی ساڵی 2012 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد.
له‌لایه‌كی تر، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ماڵی كچانی ده‌ربه‌ده‌ر له ئه‌عزه‌مییه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا داوای كرد سكاڵایه‌ك بدرێته دادگا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕوداوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستێك هه‌یه بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و گیان له ده‌ستدانی چه‌ند كچێكی دانیشتوی ماڵه‌كه، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه‌كه له كاره‌كه‌ی و ئاراسته‌كردنی سزای ئاگاداركردنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی چاودێریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت و جێگره‌كه‌ی و ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌فسه‌ری خه‌فه‌ر بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند.
دواتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داد ئاراسته‌یكرد كه میوانداری به‌ڕێزان سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی و سه‌رۆكی وه‌قفی شیعی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ناكۆكیه‌كانی كه له‌سه‌ر ئه‌وقافی نه‌ینه‌وا دروستبووه، هه‌روه‌ها میوانداریكردنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی كۆچبه‌ران و ئاسایش و به‌رگری بۆ زانینی ئه‌گه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی ئاواره عیراقیه‌كان له سه‌ر سنوری سویا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌كانی نیشته‌جێبون ته‌واوكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/7/2019

