كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی و یه‌كێتی عیراقی بۆ تۆپی پێ ده‌كات جیاوازی له ته‌مه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نشتیمانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/6/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی و یه‌كێتی عیراقی بۆ تۆپی پێی كرد چاره‌سه‌رێك بۆ بابه‌تی جیاوازی له ته‌مه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نشتیمانی عیراقی بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری وه‌رزشی كرد هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌نگی وه‌رزشی عیراقی و خواستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشاندا له‌سه‌ر ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاسای پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواری وه‌رزشی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/6/2019

