كه‌عبی داوا له حكومه‌ت ده‌كات گرنگی زیاتر به به‌رنامه‌كانی گواستنه‌وه بۆ حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بدات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/6/2019 له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا، چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی سیاسه‌تی گشتی و چوارچێوه‌ی یاسایی لیژنه‌ی نشتیمانی باڵای حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنولۆجی به‌ڕێز عه‌باس به‌كری .
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین كێشه‌كانی به‌رده‌م كاری به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی كرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌عبی به‌ڵێنیدا په‌له‌بكرێت له ده‌ركردنی ئه‌و سێ یاسایه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و لایه‌نه‌وه هه‌یه كه ئێستا له قۆناغی داڕشتنی یاساییدان، له‌وانه پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی نشتیمانی بۆ زانیارییه‌كان و پڕۆژه‌ی پاراستنی ژێرخانی ئابوری و پڕۆژه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی زانیارییه‌كان.
شایه‌نی باسه كه زانكۆی ته‌كنولۆجی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی زۆرێك له كه‌رته‌كان ده‌كات و چه‌ندین به‌شی نوێی كردوته‌وه له‌وانه ته‌كنولۆجیای ڕاگه‌یاندن و زانیاری پزیشكی و ته‌كنولۆجیای كاره‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/6/2019

