د.بەشیر سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كرد
ئەمڕۆ چوار شەمە 26/6/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردەی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد بەئامادەبوونی سەرۆك وئەندامانی لیژنە .
لەم دانیشتنەدا لیژنە میوانداری بەڕێز عەلی سەعد ئیبراهیمی بریكاری وەزارەتی پەروەردە بۆ كاروباری تەكنیكی وكادیری پێشكەوتووی وەزارەت كرا وتیایدا باس لە واقیعی پەروەردە وفێركردن كرا لەهەموو پارێزگاكانی عیراق وتیشكیش خرایە سەر پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە 22 بۆ ساڵی 2011 ئەمە جگە لەگفتوگۆ لەبارەی یاسای وێنەی پوولی هەڵمەتی نیشتیمانی بونیادنانی قوتابخانە وباخچەی ساوایان.
د.بەشیر داوای كرد بەشێوەیەكی خێرا هەموو ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم قوتابی وخوێندكارانی قۆناغی بەكالۆریای قۆناغی ناوەندی وئامادەیی لە بنكەكانی تاقیكردنەوە چارەسەر بكرێن ودووپاتیشی كردەوە كە پێویستە میلاكی وەزارەت ویەكە ئیداریەكان وئەنجوومەنی پارێزگاكان ولایەنی ئەمنی وسەربازی رۆڵی خۆیان ببینن لە پاراستنی بنكەكانی تاقیكردنەوە لەقەزا وناحیەكان ودابینكردنی هەموو پێدوایستیەكانیان وهەبوونی ئاسانكاری لەئەنجامدانی تاقیكردنەوە ناوەندیەكان بۆ قوتابیان لەخولی یەكەم ودووەم.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
26 ی حوزەیرانی 2019

