د.بەشیر : خوێن وخەباتی شەهیدان هۆكاری سەقامگیری عیراقە

ئەمڕۆ سێ شەمە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداری لە پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی شەهیدانی حەشدی شەعبی كرد كە لەژێر ناوونیشانی (بەفەتوای مەرجەعیەتی بەرز وخوێنی شەهیدان سەركەوتین) لەهۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران ولەلایەن لیژنەی شەهیدان وزیندانیانی سیاسی ئەنجوومەنی عیراق كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی وبەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی فەتوای مەرجەعیەتی بەرز ودامەزراندنی حەشدی شەعبی رێكخرابوو.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەمیانەی گەشتێك دا لەم پیشانگەیەی كە هەڵوێستی ئازایانە شەڕكەرانی حەشدی شەعبی ووێنەی شەڕەكانی دژی تیرۆر نیشان دەدا ئاماژەی بۆ خەبات وقوربانیدانی حەشد وهێزە ئەمنی وسەربازی وپێشمەرگە كرد وگوتی : ئەگەر خەبات وقوربانیدانی ئەم پاڵەوانانە نەبوایە سەركەوتن نەدەهاتە دی وخوێن وخەباتی ئەم شەهیدانە سەقامگیری ئەمڕۆی عیراقی هێنایەدی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
25 ی حوزەیــــــــــرانی 2019