كه‌عبی: به‌منزیكانه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی دوایین سه‌به‌ی كۆنكریتی له شاری به‌غدای پایته‌خت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 25/6/2019 چاوی كه‌وت به فه‌ریق روكن محه‌مه‌د به‌یاتی سكرتێری تاكه‌كه‌سی و سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی چه‌كدار.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی قۆناغی دووه‌می كردنه‌وه‌ی شه‌قامه لاوه‌كیه‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان له سنوری زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له‌وانه شاری كازمیه و شاری سه‌در و ئه‌عزه‌مییه وه‌كو قۆناغی داهاتو.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته ڕۆژێكی هێمایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری به‌غدا ئاهه‌نگ بگێڕن به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی سه‌به‌كانی كۆنكریتی له شاره‌كه‌یان وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی سه‌رده‌مێكی دیاریكراو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/6/2019

