د.بەشیر لەگەڵ شاندی UN لەعیراق كۆبووەوە
ئەمڕۆ سێ شەمە 25/6/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەبەغدا پێشوازی لەبەڕێز مینۆگ ماتیۆ سەرۆكی فەرمانگەی سیاسی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق وشاندی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا دوایین پێشهاتە سیاسی وئەمنیەكان وكارە لەپێشینەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەقۆناغی ئایندە خرانە بەرباس.
وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، د.بەشیر ستایشی ڕیرای نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بۆ درێژكردنەوەی كارەكانیان تا 13ی مایسی 2020 وئاماژەی بەو خزمەتانە كرد كە ئەم رێكخراوە پێشكەشی گەلی عیراقی دەكات ودووپاتیشی كردەوە عیراق لەجیاتی هەموو جیهان لەدژی تیرۆر شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی عیراق بكات لەقۆناغی بونیادنانەوە دوای وێرانبوون.
رونیشی كردەوە ئەنجوومەنی نوێنەران چەندین كاری لەپێشینەی هەیە بۆ قۆناغی داهاتوو ولەگەڵ حكومەتی عیراق كار دەكات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی ئاسایش وئارامی وڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدا وگرفتەكان وداڕشتنی یاسای پێویست بۆ گەیاندنی خزمەت بەهاووڵاتیان لەهەموو پارێزگاكان وكۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەكان ووەستان لەدژی هەموو جۆرە گەندەڵیەكی ئیداری ومالی وهێنانەدی دەرفەتی كار بۆ گەنجانی بێكار ودووبارە بونیادنانەوەی ژێرخان.
سەرۆكی فەرمانگەی سیاسی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە و پێشكەوتنی سیاسی وئەمنی عیراق نیشان دا ودووپاتی كردەوە un هەمیشە پابەندە بەجێبەجێكردنی پلان وبەرنامە مرۆییەكانی وپاڵپشتیكردنی حكومەتی عیراق لەجێبەجێكردنی ئەرك وكارەكانی بۆ هێنانەدی سەقامگیری وپێشكەوتن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
25ی حوزەیرانی 2019

