جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشانگای فۆتۆغرافی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24/6/2019 به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی‌دا، پێشانگای فۆتۆغرافی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كرده‌وه.
كه‌عبی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا ماندوبونی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و لیژنه‌ی شه‌هیدانی به‌رزنرخاند بۆ ڕێكخستنی ئه‌و پێشانگایه كه قۆناغێكی گرنگی له مێژوی عیراق وسه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆر‌و رزگاركردنی شاره‌كانی عیراق تۆمار ده‌كات.
ئه‌مه‌و پێشانگاكه وێنه‌ی شه‌هیدانی حه‌شد و كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌ت به شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندنكارو ڕۆژنامه‌نوسه‌كان له كاتی تۆماركردنی شه‌ڕه‌كاندا نمایش كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/6/2019

