د.بەشیر دووپات لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان دەكاتەوە

بەچاودێری د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، پەیمانگای عیراقی بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لەڕێگەی باڵیۆزخانەكەیانەوە لەبەغدا، ئەمڕۆ 23/6/2019 كۆنفڕانسێكی گشتی لەژێر ناوونیشانی (ئافرەت لەدژی توندوتیژی ورەگەزپەرستی، ئافرەتان بۆ ئاشتی) بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەماناران ونوێنەری وڵاتان ونێردە دیپلۆماسیەكان ونوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی وفەرمانگەكانی پێگەیاندنی ئافرەتان لە وەزارەتەكان وچالاكوانی بواری مافی مرۆڤ وژمارەیەك لە رۆشنبیر وڕاگەیاندنكار ئەنجام درا.
د.بەشیر لەوتەیەك دا لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفڕانس جەختی لەسەر گرنگی پێشخستنی واقیعی ئافرەت وفراوانكردنی قەبارەی بەشداریكردنی لەژیانی كۆمەڵایەتی وئابووری ورۆشنبیری وسیاسی كردەوە و گوتی : پێویستە هەموومان كار بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان بكەینەوە بە بەهێزكردنی متمانە بەمافی سەرەكی ئافرەت وكەڕامەتی تاكەكەس .
د.بەشیر پاڵپشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ هەموو بەرنامە ویاساكانی پاڵپشتیكار بۆ پرسی ئافرەتان دووپات كردەوە كە بەشێوەیەك رێگە بەم چینە گرنگەی كۆمەڵگا دەدات رۆڵی خۆی لەژیانی رۆژانەی كۆمەڵگەدا ببینێت ، هاوكات دووپاتیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە رێككەوتننامە وپەیماننامە نێودەوڵەتیەكان كردەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی چەندین پلانی هۆشیاری بە هێنانەدی واقیعێكی تازە وپێشكەوتوو كە رۆڵ وپێگەی ئافرەت بەهێز دەكات.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن ئاماژەی بۆ پێویستی بەردەوامبوونی هەموو هەوڵەكان كردەوە لەڕێگەی دەزگاكانی یاسادانان وجێبەجێكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەدا ورێگریەكان بەتایبەتی كە ئێستا عیراق بە قۆناغێكی هەستیار تێدەپەڕێت كە قۆناغی دووبارە بونیادنانەوە وبووژانەوەی سەرتاسەریە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
23 ی حوزەیــــــــــرانی 2019