د.بەشیر حەداد سەرۆكایەتی بەشێك لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكانی پەرلەمان دەكات

ئەمڕۆ یەك شەمە 23/6/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی بەشێك لە كۆبوونەوەكانی لیژنەی نەوت ووزەی پەرلەمان كرد بەئامادەبوونی سەرۆك وئەندامانی لیژنەكە كە تیایدا میوانداری كادیری پێشكەوتووی وەزارەتی نەوت كرا بۆ باسكردنی ئەو گرفت وتەگەرانەی دێنە بەردەم دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت لەغاز ونەوتی سپی وڕەچاوكردنی پێداویستی پارێزگاكان وچارەسەركردنی هەموو ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم كاری كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان، دووپاتیشی لەسەر هەبوونی شەفافیەت كردەوە لەكاری فەرمانگە ووەزارەتەكانی حكومەت وپابەندبوون بە رێنماییە ئیداری ویاساییەكانی كار.
هەر ئەمڕۆ بەڕێزیان سەردانی لیژنەی كۆچ وكۆچبەرانی پەرلەمان كرد وسەرۆكایەتی بەشێكی دانیشتنی لیژنەكە كرد بەئامادەبوونی سەرۆكی لیژنە وبەڕێزان ئەندامانی لیژنە، لەم دانیشتنەدا گفتوگۆ لەبارەی یاسای پەنابەران وپێشنیارەكانی هەمواكردنەوەی ئەم یاسایە بەپێی پەیماننامە ورێككەوتنە جیهانی ونێودەوڵەتیەكان، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئەم تێبینیانە تۆماركران.
هەر لەهەمان چوارچێوەدا د.بەشیر دووپاتی لەسەر گرنگی هەبوونی یاسای تۆكمە كردەوە كەلەگەڵ واقیعی ژیانی هاووڵاتیان وپێداویستی رۆژانەیان بگونجێت وخزمەتیان پێشكەش بكات هەروەها جەختی لەسەر سوود وەرگرتن لە یاساكانی ئێستا كردەوە بەهەبوونی هەمواری پێویست لەجیاتی دانانی یاسای دیكە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
23 ی حوزەیــــــــــرانی 2019