شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ ڕه‌وه‌ندی‌ عیراقی له‌ تاران و گوێبیستی‌ كێشه‌كانیان ده‌بێت

شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن وئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ به‌ڕێز ( حه‌سه‌ن جه‌لال كه‌نانی، د. عه‌لییه‌ فالح ئیماره‌، د. وه‌حده‌ جومه‌یلی)، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20/6/2019 چاوی‌ كه‌وت به‌ ڕه‌وه‌ندی‌ عیراقی له‌ ئێران كه‌ پێكهاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو مامۆستایانی‌ زانكۆ و قوتابیانی‌ عیراقی له‌ ئێران.
له‌ دیداره‌كه‌دا د. حه‌داد گوێبیستی‌ كێشه‌و مه‌ینه‌تی عیراقیانی‌ نیشته‌جێی‌ ئێران بوو و به‌ڕێزی‌ به‌ڵینیدا كه‌ ده‌نگیان بگه‌ێنێته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق و به‌دواداچونی‌ بۆ بكرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ په‌رله‌مان، داواشی‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراقی كرد به‌ردوامی‌ بده‌ن به‌ كاركردن و هاوكاریكردنی‌ عیراقیه‌كان و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێویست بۆیان.
هه‌روه‌ها حه‌داد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراقی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خواستی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی‌ عیراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام بێت و هاوكاری پێویست بۆ قوتابی و خوێنكارانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات دابین بكات و به‌ڕێزی‌ گوتی‌ كه‌ خولی ئێستای‌ په‌رله‌مان خولی‌ خزمه‌تكردنه‌و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كاری‌ به‌رده‌وام ده‌كات بۆ ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای تایبه‌ت به‌ باشتركردنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
19/6/2019