شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد ده‌گاته ئێران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامی
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/6/2019 شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد وئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران (حه‌سه‌ن جه‌لال كه‌نانی و د. عه‌لییه فالح ئیماره و د. وه‌حده جومه‌یلی گه‌یشته وڵاتی ئێران وله‌لایه‌ن باڵیۆزی عیراق له‌و وڵاته‌و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خومه‌ینی پێشوازییان لێكرا.
حه‌داد له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ردانی شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غداو تاران دێت و گوتی كه سه‌ردانه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران به‌ڕێز عه‌لی موته‌هه‌ری داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی فه‌رمی له نێوان هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی په‌رله‌مانی و هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره جیاجیاكاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/6/2019

