سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان دەكات بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی رۆژنامەی عێراقی
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان كرد بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی رۆژنامەی عێراقی.
بەرێزیان ڕایگەیاند: كاروانی رۆژنامەی عێراقی بە درێژایی مێژوو تایبەت مەند و لێوەشاوە و پیشەیی و سیاسی بووە، و مینبەری تێكۆشان و دەنگی گەل بووە دژ بە دەسەڵاتە ستەمكارەكان، بە هەمانشێوە بوەتە مینبەری كۆمەڵایەتی تایبەتمەند بە رۆشنبیری، و بەشداربووە لە بنیاتنانی بنەمای رەسەن بۆ دەستخستنە نێودەستی یەكتر و لێبوردەیی و یەكگرتوویی نیشتمان.
وتیشی: بۆ ئەو بەخشینەش رۆژنامەنوسە عێراقییەكان تەواوی توانای خۆیان خستوەتەگەڕ لە كاروانی نیشتمانی نوێ، و بنیاتنانی پرۆسەی دیموكراتی، و بەشداربوون لە كاروانی بنیاتنانەوە لەرێی بە وردی دیاریكردنی نارێكی و خەوشەكان لە كاری دەوڵەت و دامەزراوەكانی، ئاماژەی بەوەش كرد رۆژنامەنوسان ژمارەیەكی زۆر شەهیدیان داوە جا لە روبەروبونەوەی دەسەڵاتە سەركوتكەرەكان بێت یاخود لە بەرگریكردن لە نیشتمان لەسەرجەم جەنگەكان، لە نێویشیاندا جەنگی مێژویی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كە تیایدا چوارسەد و پەنجا رۆژنامەنوسی عێراقی بونە قوربانی؛ بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گۆڕان بەرەو دیموكراتی نوێ، لە شەڕی دژ بە تیرۆر بە درێژایی ساڵانی رابردوو.
بەوبۆنەیەوە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگاری لە كاروانی دیموكراتی لە وڵاتدا دەكات، بە هەموشێوەیەك هەوڵ دەدات ئەو یاسایانە دەربكات كە گرەنتی ئازادی رادەربڕین و بڵاوكردنەوە دەپارێزێت، و بە هەموو هێزیەوە پشتیوان دەبێت دژ بە هەر بەربەستێك بۆ مافی مەدەنی عێراقییەكان كە لە دەستوردا زامنكراوە، و كاركردن بۆ فروانكردنی دەروازەكانی چاودێری بەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت؛ بۆ دەستنیشان كردنی خەلەلەكان و چارەسەركردنیان، رۆژنامەنوسانیش یەكێك لە بنەماكانی ئەو كارە نیشتمانییە دەبن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 حوزەیران 2019

