جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان دەكات بە بۆنەی ڕۆژی رۆژنامەوانی عیراقی و ده‌رچونی كۆنترین ڕۆژنامه (زه‌ورا‌و) له ساڵی 1869
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران د. به‌شیر حه‌داد ئەمرۆ شەممە 15/6/2019 پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان دەكات بە بۆنەی ڕۆژی رۆژنامەوانی عیراقی و ده‌رچونی كۆنترین ڕۆژنامه (زه‌ورا‌و) له ساڵی 1869 و به‌ڕێزی گوتی” رۆژنامەوانی عیراقی بە درێژایی مێژووی خۆیدا ڕۆڵێكی گرنگی له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری بینیوه و مینبەری تێكۆشان و دەنگی گەل بووە دژ بە دەسەڵاتە ستەمكارەكان، بە هەمانشێوە بوەتە مینبەری كۆمەڵایەتی تایبەتمەند بە رۆشنبیری، و بەشداربووە لە بنیاتنانی بنەمای رەسەن بۆ دەستخستنە نێودەستی یەكتر و لێبوردەیی و یەكگرتوویی نیشتمان”.
هه‌روه‌ها حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر فراوانكردنی ڕوبه‌ری كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی پیشه‌یی و بێلایه‌نی و دوپاتیكرده‌وه كه هه‌ڵمه‌تێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قوربانیدانی ڕۆژنامه‌نوسه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/6/2019

