جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بۆ پله‌ی ئه‌ندامبون له نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019 بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بۆ پله‌ی ئه‌ندامبون له نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست.
حه‌داد له بروسكه‌كه‌دا پیرۆزبایی له خێزانی ڕۆژنامه‌وانی كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و هیوای خواست ئه‌و هه‌نگاوه به‌رهه‌می هه‌بێت و كاریگه‌ری بكات له گه‌شه‌پێدانی كاركردن و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كان بۆ فراوانكردنی بواری كاركردنی ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و نوێنه‌رایه‌تیكردنی عیراق له چالاكی و بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/6/2019

