سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانی قەراری عێراقی دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە بەرێز ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانی قەراری عێراقی.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا؛ بۆ دەركردنی یاسا چاوەروانكراو و گرنگەكان، و چالاككردنی رۆڵی چاودێری لە رێی بەهێزكردنی كاری جێبەجێكردن و ریشەكێشكردنی گەندەڵی، و كاركردن بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پشتیوانی كردنی حكومەت؛ بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان، و گەڕانەوەی ئاوارەكان، و بەدیهێنانی سەقامگیری لەو ناوچانە كرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 حوزەیران 2019

