جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پيرۆز دەكات
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی پیرۆزیایی لە گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی ئیسلامی دەكات بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دەقی پيرۆزباییەكە:
پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەكەم بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە خوای گەورە داواكارم ببێتە مایەی خیرو خۆشی لە وڵاتەكەمان، و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاساكانی تایبه‌ت به به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیدانی وڵات داده‌نێین ئه‌وانه‌ی كه گیانی خۆیان كرده قوربانی له پێناو سه‌روه‌ری وڵات و سڵاوی خوا ئاراسته‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین شه‌هیدانمان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات و سوبوریش بداته كه‌سوكاریان.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 حوزەران 2019

