سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پرۆز دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزیایی لە گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی ئیسلامی دەكات بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دەقی پرۆزباییەكە:
جوانترین پیرۆزیایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەكەم بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە خوای گەورە داواكارم ببێتە مایەی خیرو خۆشی لە وڵاتەكەمان، خوازیارم سەرجەم ئاوارەكان بگەرێنەوە ناوچەكانیان، و سەقامگیری بەدیبێت، و ببێتە سەرەتای ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتن.

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 حوزەران 2019