سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری پەیوەندییەكان دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە دكتۆر نەعیم روبەیعی
وەزیری پەیوەندییەكان.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی كەرتی پەیوەندی و تەكنەلۆژیای زانیاری لە عێراق كرا لەگەڵ گرنگی نەوەی نوێی ئامێرە پێشكەوتووەكان لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت.
بەرێزیان گفتوگۆشیان كرد سەبارەت بە رێگەكانی گەشەپێدانی ژێرخانی ئەو كەرتە گرنگە و میكانیزمی وەبەرهێنان و بەكارهێنانی و بەشداری كردنی لە زیادكردنی داهاتی دەوڵەت، و گفتوگۆش سەبارەت بە یاساكانی تایبەت بە پەیوەندی زانیاری كرا.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئایار 2019

