سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری نەوت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی گرنگی گەشەپێدانی كەرتی نەوت و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی عێراق بۆ غازی سروشتی كرا؛ بەوپێیەی گرنگییەكی زۆری بۆ ئابوری وڵات هەیە، و تەئكید كرایەوە لەسەر بەكارخستنی دەستی كار لە كادرە عێراقییەكان و راهێنانیان لە كەرتی نەوتدا، و زیادكردنی دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئایار 2019