جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی ده‌كه‌وێت به نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له عیراق
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/5/2019 چاوی كه‌وت به نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له عیراق خاتوو زینه عه‌لی ئه‌حمه‌د و شاندی یاوه‌ری، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌رله‌مانی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی به‌رنامه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌رنامه‌ی نشتیمانی بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر پلانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام 20-30 و چۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن له به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ زیادكردنی شاره‌زایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی هه‌میشه‌یی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له سه‌ر كاركردن بۆ به‌ستنی دانیشتنی هاوبه‌ش له نێوان پسپۆڕانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانانی ورده‌كاری كۆتایی له سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌یمانگای ناوبراو.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/5/2019

