جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد پێشوازی له شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/5/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی كرد له شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دكتۆر عوباس جبوری و دكتۆر فیراس یاسری و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری بزوتنه‌وه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی بواری ئاسایش و سیاسی له عیراق خرایه‌ڕو و تیشك خرایه‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی ناوچه‌كه‌و تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی جێگای گرنگی هاوبه‌ش كرا‌و و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاتدا‌و پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی.
حه‌داد خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و قوربانیدانی عیراقیه‌كانی له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و به‌رگریكردن له خاكی وڵاتی به‌رزنرخاندو دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ده‌ستوریه‌كانی خۆی و ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری و یاسای دادگای ئیتیحادی و چه‌ند یاسایه‌كی تری بواری خزمه‌تگوزاریدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/5/2019

