به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدبونی ئیمام عه‌لی سڵاوی لێبێت.. كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/5/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبونی ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب سڵاوی لێبێت.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌و بۆنه‌یه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ سودوه‌رگرتن له په‌یڕه‌وی ئیمانی و كرداری له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و سه‌برگرتن و بوێری و چه‌سپاندنی دادوه‌ری له سه‌ر هه‌مویاندا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی له پرسه‌نامه‌كه‌یدا سڵاوڕێزی ئاراسته‌ی میوانانی ئیمام عه‌لی كوڕی تالیب كرد ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش كرد ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ركه‌كانیان به‌باشترین شێوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و میوانانی شاری نه‌جه‌ف له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/5/2019

