سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە دكتۆر عەبدوللەتیف ئەلهەمیم سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی.
لە میانی دیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە گوتاری دینی میانرەو و یەكریزی؛ بۆ قوڵكردنەوەی وابەستەیی نیشتمانی و گیانی هاوكاری و پێكەوەژیان لە نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق، و یەكخستنی هەڵوێستەكان بەرووی بانگەشەكارانی جیاكاری و تائیفی.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی گرنگی هۆشیاری كۆمەڵگە كرا سەبارەت بە دیاردە سلبیەكان وەك مادە هۆشبەرەكان و ئەوانی تر، پیاوانی ئایینیش رۆڵی كاریگەر بگێڕن بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو دیاردەیە و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئایار 2019

