جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی ده‌كه‌وێت به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی په‌رله‌مان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/5/2019 چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی په‌رله‌مان به‌ڕێز عه‌باس علێوی و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی لیژنه.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پلانی لیژنه كرا سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی بواری وه‌رزشی و زیادكردنی پاڵپشتی بۆ كه‌رتی وه‌رزش و لاوان.
كه‌عبی رونیكرده‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كه‌رتی وه‌رزشی له عیراق و گرنگی نه‌دان به توێژی گه‌نجان كه زیاد له 75% ژماره‌ی دانیشتوان پێكدێنن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/5/2019

