د. به‌شیر حه‌داد پیرۆزبایی له ڕۆژنامه‌نوسانی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ڕۆژنامه‌وانی و خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان و قوربانیدانیان له پێناو وڵات‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019 به ئاماده‌بونی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارو به‌رپرس و باڵیۆزی وڵاتان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، به‌شداری كرد له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی ڕۆژنامه‌وانی كه له باره‌گای گشتی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی عیراقی به‌سترا.
حه‌داد له وته‌یه‌كیدا ستایشی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نوسانی عیراقی كرد و قوربانیدانیان به‌رزنرخاند و گوتی :” به‌دیهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژنامه‌نوسی له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو و كه‌شوهه‌وای ئازاد له سه‌ر بنه‌ماكانی ئازادی جێبه‌جێ ده‌كرێت وئه‌وبۆنه‌یه ده‌رفه‌تێكه بۆ پێداچونه‌وه‌ی واقیعی بۆ ئاستی كاركردن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ساڵانی ڕابردو”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/5/2019

