سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات
لەبەردەوامی بەسەركردنەوە مەیدانییەكانی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، بە یاوەری ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی كرد و چاوی بە بەرپرسان كەوت ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانیەكانیدا.
بەرێزیان لە میانی سەردانەكەدا چاوی كەوت بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەن و ئیدارەی پارێزگاكە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و ریش سپی و كەسایەتی عەشایرییەكان بە ئامادەبوونی بەرێز ئەحمەد جبوری سەرۆكی كوتلەی محوەری نیشتمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەر لەمیانی سەردانەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گوێبیستی وتەیەكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە بوو سەبارەت بە كێشە و ئەو بەربەستانەی روبەروی دامەزراوە خزمەتگوزاریەكان دەبێتەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگاكە كرا لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان و گرنگی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی كردەوە تیرۆریستیەكان و دۆسیەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و دابینكردنی دەرفەتی كار بۆ لاوانی پارێزگاكە.
بەرێزیان ئامادەی ئاهەنگێكی جەماوەرییش بوو لە قەزای سامەرا / ناحیەی دجلە (مكیشیفە) و لە میانی وتەیەكیدا ئاماژەی بەو قوربانیدانە كرد لەپێناو ڕگاركردنی پارێزگاكە لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، و ستایشی هێزە ئەمنیەكان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و عەشایری كرد، داواشی لە دامەزراوەكانی حكومەت كرد دەست بە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە بكەن.
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایكرد ئاوارەكان بەپەلە بگەرێنەوە و لایەنە ئەمنیەكانیش بەرپرسن لە یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە، ئاماژەشی بە گرنگی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كرد لە پارێزگاكە، لەبەرامبەردا ریش سپی و كەسایەتیە عەشایریەكان ستایشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد و سەردان و گرنگیدانەكانی بە پارێزگاكەیان بەرز نرخاند.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئایار 2019

