سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قەزای بەلەد و ناحیەی زڵوعیە دەكات و مەراسمی سەردانی مەزاری محەمەد بن ئیمام عەلی هادی ( سڵاوی خوای لێبێت) بە جێدەگەیەنێت
لەمیانی سەردانە مەیدانیەكەی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قەزای بەلەد و ناحیەی زڵوعیە دەكات و مەراسمی سەردانی مەزاری محەمەد بن ئیمام عەلی هادی ( سڵاوی خوای لێبێت) بە جێدەگەیەنێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی كەوت بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێیی و ریش سپی و كەسایەتی عەشایری لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەوەش لەمیانی سەردانە مەیدانیەكەی بۆ پارێزگاكە.
لەمیانی دیدارەكەدا بەرێزیان گوێبیستی وتەیەك بوو سەبارەت بە پێداویستیەكانی قەزاكە كە لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی بەلەد پێشكەش كرا، كە بەشێكی پەیوەندی دارە بە دەسەڵاتی یاسادانان كە بەرێزیان بەڵێنی چاوخشاندن و بەدواداچوونی بۆیان كرد، بەشێكیشی پەیوەندیدارە بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و پەیڕوكردنی یاسای بودجە كە بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنیان دەكرێت، هەروەها گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی خزمەتگوزاری كرا و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پێشكەش كردنی باشتر و دابینكردنی خزمەتگوزاری و پێداویستیەكانی دانیشتوانی قەزاكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە كرد عێراق بە یەكگرتویی دەمێنێتەوە و فیتنەی تایفی وەلا نراوە بە بێ گەڕانەوە، سوپاسی و پێزانینیشی ئاراستەی دانیشتوانی قەزاكە كرد كە شارەكەیان لە تیرۆریستانی داعش پاراستووە كە دەروازەی باكوری شاری بەغدایە.
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ قەزاكە كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین یاوەری دەكرد، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەراسمی سەردانی مەزاری محەمەد بن ئیمام عەلی هادی (سڵاوی خوای لێبێت) بەجێگەیاند و چاوی كەوت بە سەردانیكارانی مەزارەكە و جەختیكردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی فراوانكردنی و دابینكردنی پارەی پێویست بۆی.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ناحیەی زڵوعیەشی بەسەركردەوە و چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی و ئاماژەی بە هەڵوێستی دانیشتوانی زڵوعیە و ئازایەتیانی كرد شەڕی سەواتری لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش وەبیرهێنانەوە، هەروەها گوێبیستی فەرماندە ئەمنیەكان بوو سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و لە پێداویستیەكانی هاوڵاتیان و دۆخی خزمەتگوزاری لە ناحیەكە و كاری دامەزراوەكانی حكومەت ئاگاداركرایەوە، تەئكیدیشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر دەركردنی ئەو یاسایانەی كە هاوكاری حكومەت دەبێت بۆ پەلەكردن لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەدا.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئایار 2019

