سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی یەمەن دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە ئەحمەد عەلی مەرمش باڵیۆزی كۆماری عەرەبی یەمەن لە عێراق.
لە میانی دیدارێكدا بەرێزیان گوێبیستی قەیرانی یەمەن بوو، جەختیشی كردەوە كە عێراق پشتیوانی لەرێگەچارەی ئاشتیانە و سەرجەم هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان دەكات؛ بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكیەكان لە یەمەن، هانی وتوێژ و ئاشتەوایی لەنێوان سەرجەم لایەنە ناكۆكەكان دەدات؛ بۆ پاراستنی یەكگرتویی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزباییشی لە گەلی یەمەن كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و سەرۆكایەتی لەو وڵاتە، هیوایی یەكگرتویی بۆ گەل و وڵاتی یەمەن خواست.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یەمەن سوپاسی و پێزانینی بۆ هاریكاری عێراق نیشاندا بۆ وڵاتەكەی و لەگەڵ هەڵوێستی دەرحەق بە قەیرانەكەی، هیوای بەهێزبوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی خواست لەسەرجەم بوارەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئایار 2019

