جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، پێشوازی له شاندی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2019 له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا، پێشوازی كرد له شاندی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز موه‌فه‌ق خه‌فاجی.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز حه‌داد گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان بوو سه‌باره‌ت كێشه‌ی ڕۆژانه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت و پێویستیان بۆ پاڵپشتی حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و توێژه كه ئێستا زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له وڵات‌دا هه‌یه.
سه‌رۆكی شانده‌كه رونیكرده‌وه كه بارودۆخی كه‌مئه‌ندامان له ئاستی پێویستدا نیه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامانی عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر مادده‌ی 32 ی ده‌ستور كه ژیانێكی ئاسوده بۆیان دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها شانده‌كه داوایكرد ڕاوێژكارێك له ناو ده‌زگای یاساداناندا بۆیان دابنرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد به‌خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كرد و هاوسۆزی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و دوپاتیكرده‌وه كه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات له په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاسای پێویست بۆ دابینكردنی مافی یاسایی و مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت و دابینكردنی هه‌مو پێداویستیه‌كانی ژیان بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسایی ژیانی خۆیان ببه‌ن به‌ڕێوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/5/2019

