د. به‌شیر حه‌داد له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا: ڕۆشنبیری ناسنامه‌ی نشتیمانی ئێمه پێكدێنێت و ده‌ربڕینی حاڵه‌ته‌كانی مرۆڤی و ویژدانی و داهێنانكاری گه‌له‌كانه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/5/2019 گه‌شتێكی مه‌یدانی ئه‌نجامدا بۆ شه‌قامی ره‌شیدو گۆڕه‌پانی مه‌یدان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
حه‌داد چاوی به هاوڵاتیان كه‌وت و گوێبیستی سكاڵا‌و بۆچونیان بوو، هه‌روه‌ها چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبان و كه‌سایه‌تی به‌غدادی له شه‌قامی موته‌نه‌بی.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد له میانی قسه‌كانیدا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا دووپاتیكرده‌وه كه ڕۆشنبیری ناسنامه‌ی نشتیمانی ئێمه پێكدێنێت و ده‌ربڕینی حاڵه‌ته‌كانی مرۆڤی و ویژدانی و داهێنانكاری گه‌له‌كانه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/5/2019

