سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە كەسایەتیەكانی عەشائیری ئال سەعدون لە باشور دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە كەسایەتی عەشائیری ئال سەعدون-ی ڕەسەن لە پارێزگاكانی بەسڕە و زیقار و واست و بەغداد بە یاوەری دكتۆر مەحمود مەشهەدانی.
لە میانی دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە مێژووی ئەو عەشیرەتانە و نیشتمان پەروەرییان بە درێژایی سەدەكان كرد، داوای لە خوای گەورە كرد سەرجەم گەلی عێراق بپارێزێت، رۆشناییشی خستە سەر هەمەجۆری پێكهاتەی عێراق لە ڕویی ئایین و مەزهەب و ڕەگەزەوە كە هاوكارە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەموان و دەبێتە پاڵنەر بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی هاوڵاتیبوون، داواشی لە حكومەت و دامەزراوەكانی كرد بە بێ جیاوازی پارێزگاری لەسەرجەم پێكهاتەكان بكات.
ئەوە و كەسایەتییە عەشائیریەكانی ئال سەعدون لە باشور ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ پاراستنی بنەمای پێكەوە ژیان لە سەرجەم شارەكان و لە باشور بە تایبەتی لەپێناو بەدیهێنانی ئایندەیەكی گەش لە عێراقێكی یەكگرتوو و بەشداریكردن لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 نیسانی 2019