سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆك وەزیران دەكەوێت و تاوتوێی چەندین دۆسیە دەكەن
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەكان لە وڵاتدا كرا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلایی كردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە و جەختكرایەوە لەسەر كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئیدارەدانی وڵات بە وەكالەت.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمواركردنەوەی.
جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە پێناو پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری پێویست بە هاوڵاتیان و باشكردنی بواری خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 نیسانی 2019

